ئه‌نجامی تێکهه‌ڵچوونی ئه‌م دوواییه‌ی گه‌ریلاکانی پژاک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووپای پاسداران له شاری بانه

ئه‌نجامی تێکهه‌ڵچوونی ئه‌م دوواییه‌ی گه‌ریلاکانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سووپای پاسداران له شاری بانه
له به‌رواری 28.12.2011 له گوندی کانی ناو سه‌ر به شاری بانه هێزه‌که‌نی سوپای پاسداران و کۆمه‌لێک به‌کرێگیراوی کورد هێرشیان کردبووه سه‌ر گروپێک له گه‌ریلاکانی پارتیمان که له‌و ناوچه‌دا مۆل درابوون و له ئاکامدا شه‌ر هاته ئاراوه و گه‌ریلاکانی پارتیمان مه‌جبور به خۆپاراستن و وه‌ڵامدانه‌وه بوون. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له کاتژمێر 8 به‌یانی ده‌ستیپێکرد و هه‌تا درنگانی ئێواره‌ی خایاند. هێزه‌کانی رژیم به کاتوێشا و هاوه‌ن ناوچه‌که‌یان به خه‌ستی بۆردومان کرد و پاشان هێرشیان کرده سه‌ر شوێنی گه‌ریلاکانمان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که شیمانه‌یان ده‌کرد له تێکهه‌ڵچوونه‌دا 8 پاسدار و به‌کرێگیراو کوژران.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌لایان کۆماری ئیسلامییه‌وه له کاتێکدا رووده‌دات که ئێمه زیاتر له 5 مانگه ئاگربه‌ستێکی دوو لایه‌نه‌مان راگه‌یاندووه و ئه‌و بابه‌ته هه‌تا ئێستا له لایه‌ن پارتیمانه‌وه پێشێل نه‌کراوه و له‌کاتێکدا که کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و رووداوه‌دا به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتی کردووه.
هه‌روه‌ها له‌و شه‌ره‌دا هیچ زیانێک به گه‌ریلاکانمان نه‌گه‌یشت و بۆیه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی که گوایه 4 ئه‌ندامی ئێمه(PJAK) گیانیان له ده‌ست داوه دوورن له راستی و بێ بنه‌مان.
بریارگای هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (HRK)
2.1.2012








