بابەتی تایبەت
لێدوانی پژاک بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە
لێدوانی پژاک بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک ، به‌بۆنه‌ی 33 مین سالیادی دامه‌زراندنی په‌که‌که ، لێدوانێکی بڵاو کردەوە.له لێدوانه‌که‌ی په‌ژاکدا هاتووه:په‌که‌که و تێکؤشانه‌که‌ی ، بوو به هیوایه‌کی نوێ بۆ گه‌لێک که له لایه‌ن زیهنیه‌تی فاشیستی داگیرکه‌رانه‌وه ،بێده‌نگ و بێ ئیراده کرابوو.په‌ژاک له لێدوانه‌که‌یدا راده‌گه‌یه‌نێت :بۆ هه‌موو که‌س روون و ئاشکرایه ، که به ده‌سپیێکردنی خه‌بات و تێکۆشانی بزاڤی ئاپۆچێتی له کوردستاندا ، لاپه‌ره‌یه‌کی نوێی له مێژووی تێکۆشانی گه‌لی کورد له به‌رامبه‌ر داگیرکاری ، بێ عه‌داڵه‌تی و سیاسه‌تی له‌ناوبردنی گه‌لی کورد هه‌ڵدرایه‌وه. بزاڤێک که به پێشه‌نگایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێ‌کرد ، هیوایه‌کی نوێی بوو بۆ گه‌لێک که له لایه‌ن زیهنیه‌تی فاشیستی داگیرکه‌رانه‌وه ، بێده‌نگ، و بێ ئیراده کرابوو. به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و تێکۆشانه بوو ، که گه‌لی کورد توانی رێبازی راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه کورد بدۆزێته‌وه و به تێکۆشانێکی بێوێنه ، کێشه‌ی کورد له ئاستی جیهانی بخاته به‌ر باس و تێکۆشان له ئاستی جیهانیدا به‌رێوه ده‌بات.
له لێدوانه‌که‌ی په‌ژاک هه‌روه‌ها هاتووه:داگیرکه‌ران و زڵهێزانی جیهانی بۆ ئاسته‌نگ کردن و له ناو بردنی ئه‌م تێکۆشانه به تێکرایی و به هێرشی دڕندانه و به گه‌له‌کۆمه‌ی دژمرۆڤانه، به ساڵانه پێداگری له سیاسه‌تی پاکتاوکردنی گه‌لی کورد ده‌که‌ن . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرایه ، گه‌لی کورد ئیتر گه‌یشتووه ئاستێک ، که به هیچ شێوه‌یه‌ک مردن و له ناو چوون په‌سه‌ند ناکات ،و له پێناو دامه‌زراندنی سیسته‌می تایبه‌ت به خۆی و سه‌قامگیر کردنی دیمۆکراسی و ئازادی ، پێداگری ده‌کات و ئیتر هیچ هێزیک توانای پاشگه‌ز کردنه‌وه‌ی گه‌لی کوردی له‌م رێبازه‌ی نییه.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له لێدوانه‌که‌یدا سه‌رنج بۆ سه‌ر قۆناغی ئێستاش راده‌کێشی و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وه‌ام ده‌بێ:بێ گومان له قۆناخی هه‌ستیاری مێژوویی ئێستاکه ، که گه‌له‌که‌مان له هه‌موو کات ، له ئازادی و گه‌یشتن به مافه ره‌واکانی نزکتر بۆته‌وه ،و قووڵ کردنه‌وه چه‌مکی هاوچه‌رخی تێکۆشان له سه‌رجه‌م کوردستان ئه‌رکی سه‌ره‌کی هه‌موو پارت و لایه‌نه کوردیه‌کانه و له هه‌رکات زیاتر پێویستی به یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ، و سه‌قامگیر کردنی چه‌مکی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆکراتیک له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانه.
په‌ژاک له کۆتایی لێدوانه‌که‌ی ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌هێزکردنی تێکۆشان و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ، دوپات کرده‌وه.








