کوردستان
ئه‌ورۆ رۆژی له‌دایک بوونی "دڵداری" شاعیره
ئه‌ورۆ رۆژی له‌دایک بوونی "دڵداری" شاعیره
هه‌موو که‌سێک له‌ناو ژیانی کۆمه‌ڵگا دا به کار و خه‌باتی خۆی ده‌ناسرێت ، گه‌ر ئه‌و کار و خه‌باته که‌م یان زۆر سوودێکی هه‌بێ بۆ کۆمه‌ڵگا، لانی که‌م ئاسه‌وارێک به‌و کۆمه‌ڵگاوه ده‌هێڵێته‌وه.بۆ نموونه سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی به شه‌ڕزانی و نه‌به‌ردی، له‌یلا قاسم و مه‌زڵوم دۆغان به گیانفیدایی و به‌رخۆدانی مێژووییانه‌یان، شێخ عه‌بدولڵای نه‌هری به وردبینی خۆی، مریه‌م خان، حه‌سه‌ن زیره‌ک، محه‌مه‌د عارف جریری و شاکرۆ به‌ده‌نگ و هونه‌ره‌که‌یان و به‌ده‌یان و سه‌دان که‌سی دیکه، به‌و ئاسه‌وارانه‌ی به لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی کورده‌وه هێشتوویانه‌ته‌وه ده‌ناسرێن و شاناویان ده‌رکردووه. دڵدار، ناوى "یونس" کوڕى مه‌لا ڕه‌ئوفى کوڕى مه‌حمودى کوڕى مه‌لا سه‌عدى خادم ئه‌لسجاده‌یه. له ڕۆژى ٢٠ى شوباتى ساڵى ١٩١٨دا له شارى "کۆیه" له دایک بووه.باوکى فه‌رمانبه‌رى سه‌رژمێرى بووه له ڕانیه له ته‌مه‌نى 10 ساڵی دا "دڵدار" ده‌خرێته قوتابخانه‌وه و پۆلى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى له ڕانیه ته‌واو کردووه. دواى ماوه‌یه‌کى که‌م باوکى له‌سه‌ر فه‌رمانه‌که‌ى لاده‌به‌ن و ناچار به ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆیه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له کۆیه ته‌واو ده‌کات. دڵدار ده‌ڵێت:"له 1935دا له پۆلى یه‌کى ناوه‌ندی دا بووم، که دیوانى 'نالی'م زۆر به‌وردى خوێنده‌وه، هه‌ڵبه‌سته جوانه‌کانى 'نالی' له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌سته ئاگرینه‌کانى حاجى قادرى له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى وێژه‌ى له مێشکم دا شه‌ڕیان بوو. ئه‌و کێشه‌کێشه ده‌رگاى هونه‌رى شاعیرى لێکردمه‌وه، زۆر که‌ڵکه‌ڵه‌ى وام له که‌له‌دا بوو حه‌زم ده‌کرد له بۆته‌ى هه‌ڵبه‌سته‌دا دایڕیژم. ئه‌وجا به‌ناو خه‌ڵکیان دا بڵاو بکه‌مه‌وه و ئیتر هه‌ر خۆم تاقیکرده‌وه."دڵدار، یه‌که‌مین هۆنراوه‌ى له ساڵى ١٩٣٥دا داناوه و له ژماره‌ى ٢ى ساڵى ١٩٣٥دا له گۆڤارى "ڕووناکی"دا بڵاوکردۆته‌وه. له ساڵى ١٩٤٠دا له شارى که‌رکوک قۆناغى دواناوه‌ندى ته‌واو ده‌کات و ئینجا ڕوو ده‌کات به‌غدا و چۆته کۆلێژى یاسا و ساڵى ١٩٤٥ بڕوانامه‌ى کۆلیژى یاسایى وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته پارێزه‌ر. له ته‌مه‌نى سى ساڵیدا ده‌گوترێت به "ژه‌هراوی"بوون له 12-11-1948 دا له شارى هه‌ولێر کۆچى دواییکرد.دڵدار له درێژایی 30 ساڵی ته‌مه‌نیدا جه‌نگێکی جیهانی و ده‌مه‌زرانی کۆماری مهاباتی بینی، دڵدار که‌سایه‌تییه‌کی شاعیر و پارێزوانێکی مه‌فه‌کانی مرۆڤ بوو، ده‌یان هه‌ڵبه‌ست، چیرۆک و گه‌وره‌ترین سروودی مێژووی بۆ کورد جێهێشت. که ئه‌ویش سرودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه. دڵداری شاعیر له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا تووشی نه‌خۆشییه‌کی قورس ده‌بێت و به‌م هۆیه‌وه تاماوه‌یه‌کیش هه‌ر به لاڵی ده‌مێنێته‌وه، ماوه‌یه‌ک ده‌برێته قه‌ڵای هه‌ولێر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن قۆناخی دواتریش تا به کۆچی دوایی نه‌یتوانیوه له‌کاریگه‌رییه‌کانی رزگاری ببێت و به‌ده‌ست زمانخاوییه‌وه ناڵاندوێتی.دڵدار له‌سه‌رتای پارێزه‌رێتیدا زیاتر خۆی له‌به‌رامبه‌ر به بێ که‌سان و بێ نه‌وایاندا خۆی به‌رپرسیار ده‌بینێ، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له دژی ناحه‌قی بووه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه گرنگییه‌کی زۆری به لێکۆڵینه‌وه‌ی وێژه‌یی جیهانی و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی داوه. مێژووی یۆنان، فه‌ره‌نسا و تورکیا و وێژه‌ی ئه‌و وڵاتانه سه‌رنجی راکێشاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ڵبه‌سته‌کانی لافۆنتاین و لامۆرتاینی فه‌ره‌نسی بۆ کوردی وه‌رگێڕاوه.چه‌ند کورته چیرۆکێکیشی نوسیون که له گۆڤاری گه‌لاوێژ دا بڵاو کراونه‌ته‌وه و چه‌ند ده‌ستنوسێک له‌وانه‌ش تا ئێستا ماونه‌ته‌وه که ده‌گوترێ تا ئێستاش له‌لایه‌ن که‌سوکاره‌که‌یه‌وه ده‌پارێزرێت. له ساڵی 1961 و 1971 له چاپخانه‌ی کوردستان له هه‌ولێر و دواتر به‌هاوکاری برای دڵدار مه‌جید ره‌وف و نوسه‌ری گه‌وری کورد عه‌بدولخالق عه‌لادین له ساڵی 1983 هه‌ڵبه‌سته‌کانی دڵدار له چاپ دروان. له‌ڕووی فه‌لسه‌فه و رۆشنبیرییه‌وه چه‌ندین کاری گرنگی ئه‌نجامداوه وه‌کو:فی گریقی الى معرفه الحقائق ـ انتقادات الى قلب البهائیینوتارێک ده‌رباره‌ى عومه‌رى خه‌ییامزمانى کوردى و ئهدهبیاتنارکۆزى کۆمه‌ڵایه‌تیمان
اقتصادنا الوگنی
بیره‌وه‌ریه‌کانى یونس ڕه‌ئوف دڵدار
دڵدار له ساڵى 1940 دا سرودی ئه‌ی ره‌قیب ی داناوه، ئه‌م سروده‌ش بووه‌ته به‌شێک له کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگى میلله‌تى کورد و جێگه‌یه‌کى پیرۆزى له بزاڤى رزگاریخوازى کوردستان و دڵى جه‌ماوه‌ره‌که‌ی دا گرتووه و بۆته سیمبۆلى خه‌بات و به‌رخۆدانى گه‌له‌که‌مانه و ئاوێته‌ى بیر و ویژدانى هه‌موو چین و توێژێکى گه‌لى کوردستان بووه. له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی کۆماری مهابات دا دڵدار سرودی ئه‌ی ره‌قیب بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی و نیشتمانه‌که‌ی و هه‌روه‌ها مێژووه پڕ به‌رخۆدانییه‌که‌ی جێدێڵێت و ده‌یکات به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئاسه‌واره‌کانی له مێژووی کورد دا. بۆ یه‌که‌م جار له ده‌ستوری کۆماری مهاباتدا ده‌بێته سروودی نه‌ته‌وه‌یی و تا ئێستا بۆ چه‌ند زمانێکی بیانیش وه‌رگێڕاوه.
ئه‌ی ره‌قیب
ئه‌ى ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومى کورد زوبان
ناى ڕمێنێ دانه‌ریى تۆپى زه‌مان
ئێمه ڕۆڵه‌ى ڕه‌نگى سوور‌و شۆڕشین
سه‌یرى که خوێناویه ڕابووردومان
ئێمه ڕۆڵه‌ى میدیا‌و که‌ى خوسره‌وین
دینمان ئاینمانه نیشتمان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه
زیندووه هیچ نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
چه‌ند هه‌زار لاوانى کوردى نه‌ڕڕه‌شێر
بوون به‌قوربانیو هه‌موویان نێژران
لاوى ئێستاش حازرو ئاماده‌یه
جانفیدانه جانفیدانه جانفیدان
لاوى کورد هه‌ڵسانه سه‌رپێ وه‌ک دلێر
سا به‌خوێن نه‌قشى ئه‌که‌ن تاجى ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه
زیندووه هیچ نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان








