کوردستان
رژیم به‌رده‌وامه له گوشاره‌کانی بۆسه‌ر گیراوانی سیاسی کورد
رژیم به‌رده‌وامه له گوشاره‌کانی بۆسه‌ر گیراوانی سیاسی کورد
گوشار لەسەر گیراوانی سیاسی کورد و گیراوانی تر لە زیندانی ئورمییەدا هیچ سنورێک ناناسێت. لەبەرامبەر ئەو گوشارانەدا گیراوێکی یارسانی ماوەی 24 ڕۆژ و گیراوێکی تر خەڵکی مەهاباد ماوەی 17 ڕۆژە مانیان لەخوارن گرتووە. گیراوێکی باوەڕمەندی یارسانی بەناوی یونس آقایان بەهۆی هه‌ڵسووکه‌وتی خراپی کاربه‌ده‌ستانی زیندان له گه‌ڵیدا، لە ڕێکەوتی هەشتی بەهمەنەوە واتا 24 ڕۆژە لە زیندانی ئورمییەدا مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی دواین زانیاری، تەندروستی ئەو گیراوە بەرەو خەراپی چووە. هەر لە چوارچێوەی کاردانەوەی گیراواندا، بەندکراوێکی سیاسی کورد بەناوی جەعفەر ئەفشاری خەڵکی شاری مەهاباد، لەدژی ئەو سزایەی کە لەلایەن لیقی یەکی دادگای مەهابادەوە بەسەریدا سەپێندراوە، ماوەی 17 ڕۆژە مانی لەخواردن گرتووە. سەرەڕای بارودۆخی نالەباری تەندروستی، جەعفەر ئەفشاری ئەمڕۆ بۆ یەکێک لە ژورەکانی تاکەکەسی زیندانی ئورمییە گوازرایەوە. هەروەها گیراوانی سیاسی کورد، حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ری پوور، عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان، ئه‌حمه‌د ته‌موئی، موسته‌فا عه‌لی ئه‌حمه‌د، جه‌هانگیر بادوزاده، یوسف کاکه مه‌می و یوسف ڕه‌حمانیپوور کە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە زیندانی ئورمییەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابونەوە، ئەمڕۆ ڕوونبۆوە کە ئەو گیراوانە بۆ ئیدارە ئتلاعاتی شاری ورمێ گوازرا بصونەوە و کاربەدەستانی ڕژیم داوایان لێکردبوون کە تۆبەنامە بنووسن و لەسەر تەلەفزوێن پەشیمانی خۆیان ڕابگەیەنن. سەرجەم گیراوان ئەو داوایانەیان ڕەدکردۆتەوە و دوای هەڕەشەیەکی زۆر لێیان، ڕۆژی جومعەی ڕابردوو سەرلەنوێ بۆ زیندانی ئورمیە گوازراونەتەوە.







