دوێنێ ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بوو. بەبۆنەی ئەو رۆژەوە بەتایبەت لە کوردستان چالاکی جۆراو جۆر پێکدێن و دامودەزگاکانی کوردانیش ئەو ڕۆژە لەگەلی کورد پیرۆز دەکەن. لیژنەی زمان و پەروەردەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سەرەتا ئەو ڕۆژە لە سەرجەم گەلی کورد پیرۆز دەکات و شۆڕشی زمان، وەکو یەکێک لە شۆڕشە سەرەکیەکان کە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا بوو بە هۆکاری وەرچەرخانێکی نوێ، بەناو دەکات. لیژنەی زمان و پەروەردەی پژاک تیشکی خستۆتە سەر ڕۆڵی گەلی کورد لە شۆڕشی زماندا و ڕادەگەیەنێ: -گەلی کورد کە ڕۆلی سەرکی لە پێکهێنانی شۆڕشی زمان دا هەبووە، زمانەکەی قەدەغەی لەسەر دادەنرێت. قەدەغە لەسەر زمانی کوردی شێوەیەک لە چەمکی ژینوسایدی کولتورییە کە ئەمڕۆ لە لایەن داگیرکەرانەوە پەیڕەو دەکرێت. پیلانی داگیرکەران ئەوە بووە کە هاوکات لەگەڵ پارچەکردنی خاکی کوردستان، بە سیاسەتە قیزەوەنەکانیان زمانی کوردیش بتوێننەوە. ئەگەر ئەمڕو بە تایبەت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا زمانی کوردی لە لایەن داگیرکەرانەوە لە مێدیاکانەوە بەکار دەهێنرێت، تەنیا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلوژی و زیهنییەتی داگیرکەرانەیانە، نەک ڕەواییدان بە زمانی ڕەسەنی کوردی.لە کۆتاییشدا لیژنەی زمان و پەروەردەی پژاک داوا لە هەر کوردێک دەکات، بە پەروەردە و ڕاهێنانی زمانی کوردی لە هەموو شوێنەکانی ناو کۆمەڵگا، سیاسەتی قڕکردنی کولتووری پوچەڵ بکاتەوە.
Copyright © 2010 ROJHELAT.EU All rights reserved.








