شه‌ممه‌, 19 مایۆ 2012
   
Text Size

گەڕان

زیندانێک له‌ هوندوراس ئاگرده‌گرێ و نزیکه‌ی 357 له‌ گیراوان گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

honduras.zindanله‌ ئاکامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ زیندانی کۆمایا گوای وڵاتی هوندوراسی ئه‌مریکای لاتین که‌ نزیکه‌ی 357 که‌س له‌ گیراوه‌کان ژیانیان له‌ ده‌ستدا.کارمه‌ندانى فریاگوزارى و ئاگرکوژێنه‌وه‌ بە ئاژەنسەکانی هەواڵنێریان راگەیاند کە گیراوه‌کان له‌ ئاکامى سووتان و خنکانیان به‌ دوکه‌ڵ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. بنه‌ماڵه‌ى گیراوه‌کانیش ئاماژەیان بەوە کرد، کە زۆرێک له‌ گیراوه‌کان له‌ زیندانه‌کان دا بازیانداوه‌ و خۆیان قوتار کردووه‌. ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ گیراوه‌ برینداره‌یه‌کانیش له‌ نه‌خۆشخانه‌ تیمار ده‌کرێن. به‌ڵام تا ئیستا له‌سه‌ر هۆکارى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگر زانیارى رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، وه‌زیرى ناوخۆى هوندوراسیش رایگه‌یاند که‌ پێده‌چێ ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ گیراوه‌کان له‌ کاتى ئاگر که‌وتنه‌وه‌که ‌دا هه‌ڵهاتبێتن..بانگەشە دەکرێ لە هۆکارەکانی زۆر بوونی رێژه‌ی قوربانیه‌کانی ئاگرکەوتنەوەکە ، ئەوەیە کە لە توانای ئەو زندانە تەنیا ئەوەیە کە ٥٠٠ کەس لەخۆ بگرێ بەلام لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکە، زیاتر لە ٩٠٠ کەسی تێدا بوو.