
نه‌ژاد په‌رستی ڤایرۆسێکه، نه‌خۆشی یه‌که یان کرمێکه که که‌وته ناو مه‌غزی ههرمرۆڤێکهوه، ئیدی ئه‌و مرۆڤه به ته‌واوی ئاڵوده‌ی نه‌ژادپه‌رستی ده‌بێ وئه‌و مرۆڤه نه‌ژادپه‌رستانه به هیچ جۆرێ ناتوانن خۆیانی لێ ڕزگار بکه‌ن تا ده‌مرن، وه به‌داخه‌وه که له پێش مردنیشیان ئه‌و ڤیروسه له ڤیروسی ئایدز خراپتر ده‌گوازنه‌وه بۆ نه‌وه‌کانیان.
زۆر که‌س هه‌وڵ ده‌دا که سیما‌و ڕووخساری خۆیی به جۆرێ نیشان بدا که دووره له نه‌ژاد په‌رستی، له گۆڕینی پۆشاک (خانمانی ئێرانی وه‌ک نموونه له حیجابه‌وه بۆ لیباسی ئۆرۆپایی کاتێ ئێران جێ ده‌هێڵن)، جۆری قسه کردن، که خۆیان وه‌ک پێشکه‌وتوو نیشان ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت به درۆ گۆڕینی مه‌زهه‌بیش به خاتری وه‌رگرتنی جوابی پهناهیندهگی، به‌ڵام وای ده‌رده‌خه‌ن که ئایینی مه‌سیحیه‌ت پێشکه‌وتوو تره له ئیسلام. ئه‌وان که ده‌توانن زۆر شت بگۆڕن، وه‌لی به داخه‌وه که به هیچ جۆرێ ناتوانن خۆیان له نه‌ژاد په‌رستێتی ده‌رباز بکه‌ن.
نه‌ک هه‌ر که‌م نین ئهوفارس و باقی ئێرانیانه‌ی ترکه میلله‌تی کورد به قوم ناو ده‌بن، وه یان به به شێک له زمانی فارسی ناوی ده‌به‌ن یانیش به شاخه‌یه‌ک، تیکه‌یه‌ک له زمانی فارسی. له زمان و فه‌رهه‌نگ و کولتور‌و زاراوه‌ی سیاسی فارسی‌دا قوم به مانای تیره، هۆز، عه‌شیره‌ت دێ. وه یان به مانایه‌کی تر مانا‌و مه‌به‌ستی قوم له زمان و سیاسه‌تی فارسی‌دا زۆر له خوار میلله‌ته‌وه‌یه، له ڕووی گرنگی و سه‌نگی قوم به به‌راورد له‌گه‌ڵ میلله‌ت له زمانی فارسی‌دا.
میلله‌ت به کۆمه‌ڵه خه‌ڵکانێک یانیش گروپێک ده‌وترێ، که پێکهاتوویه‌کی چوون یه‌کیان هه‌بێ له زمان، مێژوو، خاوه‌نی شوێنێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ وه‌ک خاک و سه‌رزه‌مین له جوغرافیایه‌کی تایبه‌تدا که زۆربه‌یان تێیدا کۆمه‌ڵ بووبن، هه‌روه‌ها یه‌ک جۆر یاخود لانی که‌م زۆر نیزیک له یه‌ک زۆرجلوبهرگ، فه‌رهه‌نگ و کو‌لتوور وه‌ک موزیک، گۆرانی، حه‌یران و لاوک، چیرۆک و داستان..هتد. وه هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش کۆیان بکاته‌وه، وه‌ک پارێزگاری و داکۆکی کردن له یه‌کتری، ماف هه‌بوون له هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وت و داهاتانه‌ی که وڵاته‌که‌یان هه‌یه‌تی، جگه له مانه ئایین و مه‌زهه‌ب و پێڕه‌وی بیر‌و باوه‌ڕ گاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له ئاینێکه‌وه بۆ ئاینێکی تر، وه له میلله‌تێکه‌وه بۆ میلله‌تێکی تر ده‌گۆڕێ.(ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که ئایینی داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌مان ئایینی زۆرینه‌ی کوردانن، زیانێکی گه‌وره‌ی گه‌یاندووه به کورد که وه‌ک کارتێکی به‌رگری له خۆ کردن، نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه به کاری بهێنێ، به‌ڵکو زۆر جار فریویشی پێ خواردووه- مه‌لای خه‌تێ وه مه‌لا ئیدریسی بتلیسی وه‌ک نموونه) به پێی ئه‌و خاڵانه‌ی باسمان کرد میلله‌تی کورد هه‌موو ئه‌و سیفه‌ت و خاسیه‌تانه‌ی تێدا هه‌یه که به میلله‌ت بناسرێ، نه‌ک به قوم.
ئه‌گه‌رچی من زمان‌ناس نیم هه‌تا به فارسی وکوردیشهوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی که من شاره‌زاییم له زمانی کوردی و فارسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیسی و ئاڵمانیدا هه‌یه، وه که‌مێکیش له یۆنانی و سپانیایی و تورکی دا زمانی کوردی به به‌راورد له گه‌ڵ زمانی فارسی چه‌نده‌ها به‌رابه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندتره له زمانی فارسی له هه‌بوونی زۆرترین وشه‌ی کوردی خۆیدا، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که زمانی فارسی پڕیه‌تی له وشه‌ی عه‌ره‌بی، کوردی، ئینگلیسی، فڕانسه‌وی، ئاڵمانی، سپانیایی، تورکی و که‌مێ یۆنانیش. وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که بیستوومه زۆر وشه‌ی ئوردو په‌شتوون و پهنجابیشی تێدایه. ئه‌وه‌ی که من بتوانم ئامارێ بۆ زمانی فارسی نیشان بده‌م، ئامارێکی که لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆمه له زمانی فارسی‌دا به به‌راورد له گه‌ڵ زمانه‌کانی تردا، گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که زمانی فارسی خاوه‌نی زیاتر له 20 ده‌رسه‌دی وشه‌ی خۆی واته فارسی نی یه، به‌ڵکوو 80 ده‌رسه‌دی وشه‌کانی تری له زمانه‌کانی تره‌وه وه‌رگرتووه.
من کاتێ ته‌نها کوردی و دواتریش فارسیم ده‌زانی وام ده‌زانی که زمانی فارسی ده‌وڵه‌مه‌نده و فارسه‌کان هه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌یه که زۆر به زمانه‌که‌ی خۆیانه‌وه ده‌نازن، به‌ڵام دوای فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیسی و ئاڵمانی و زمانه‌کانی تر، ئیدی بۆم ئاشکرا بوو که نه‌خێر زمانی فارسی زۆر لاوازه و، به‌ڵکوو یه‌کێکه له لاوازترین زمانه‌کانی دونیا له خاوه‌ندارێتی وشه‌ی فارسی خۆی، (هه‌ڵبه‌ته تورکیش یه‌کێکه له زمانه لاوازه‌کانی دونیا له خاوه‌ندارێتی وشه‌کانی تورکی خۆیدا- به‌ڵام ئێره جێگای ئه‌و باسه‌مان نی یه).
هه‌ندێ وشه بۆ نموونه له زمانی فارسی‌دا که من خۆم هه‌رگیز نه‌مده‌زانی که ئه‌و وشانه فارسی نه‌بن، به‌ڵام دوای فێربوون و شاره‌زایی په‌یدا کردن له هه‌ندێ زمانی تر تێ گه‌یشتم که نه‌خێر، فارسی زۆر لاوازه، وه قهرزکهرێکی زۆر ئاوساوه به وشه‌ی بیانی. (دختر) که مانای کیژ، کچ، دۆت ده‌گه‌یه‌نێ وشه‌یه‌کی ئاڵمانی یه‌و به ئاڵمانی (تۆختهر*)ه. پدر وه مادر که مانای دایک وه باوک ده‌گه‌یه‌نن دوو وشه‌ی سپانیایین که له سپانیاییدا (پادرێ وه مادرێ**)ن. گاراژ که مانای گاراژ، گه‌راج، ده‌گه‌یه‌نێ وشه‌یه‌کی یۆنانی یه***.
ئه‌گه‌رچی هیچ زمانێ نی یه له دونیادا که هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی به کاری ده‌هێنن هی خۆیان بن. بۆ نموونه زیاتر له 5000 وشه‌ی فڕانسه‌وی له زمانی ئینگلیسی‌دا هه‌یه، له کاتێکدا ئینگلیسی وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌نترین زمانی دونیا ناسراوه، به‌وه‌ی که خاوه‌نی زیاتر له یه‌ک میلیۆن وشه‌یه. ته‌نانه‌ت که موسڵمانه‌کان ده‌ڵێن قورئان خودا نوسیویه‌تی که چی تا ئێستا زیاتر له 275**** وشه له قورئاندا دۆزراونه‌ته‌وه که عه‌ره‌بی نین. وه‌کو زمانه‌کانی ئارامی، عبری، سریانی، حه‌به‌شی، فارسی، وه یۆنانی. کلیمانسۆی یۆنانی که له قورئاندا به قلم به‌کار هاتووه وه‌ک نموونه. به‌ڵام به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران وشه‌ی تر هه‌ن له زمانی فارسی‌دا که بنچینه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانه‌کانی تر و که جێگای به‌راورد نی یه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانی کوردی‌دا.
دوای ئه‌و که‌مێ ڕوونکردنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، مه‌به‌ستی من له‌وه‌یه که فارسه‌کان به مه‌به‌ستی به که‌م گرتن و بێکێش کردنی سه‌نگی زمان و میلله‌تی کورد، کورد وه‌ک میلله‌ت و وه‌ک زمان ناو نابه‌ن و به‌ڵکو به قوم، وه به له‌هجه ناو ده‌به‌ن. له تازه‌ترین بڵاوکراوه‌ی هه‌واڵی ته‌له‌ویزیۆنی بی بی سی به‌شی فارسی‌دا که سێ ڕۆژی پێش له لایه‌ن فرناز قاضی زاده خوێندرایه‌وه، له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پ.ک.ک دیسان میلله‌تی کوردیان به قوم ناوهێنا.سه‌یره فارسه‌کان له وڵاتێکی ئۆرۆپایی وه دێموکڕاتیکی وه‌ک ئینگلستانیشدا ناتوانن، که مێ له نه‌ژاد په‌رستی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه و واقیعبینانه چاو له کێشه‌ی کورد بکه‌ن. بۆ بینینی به‌شێکی ئه‌و ڕاپۆرته که له سه‌ر پ.ک.ک که بڵاوکراوه‌یه ده‌توانن کلیکی ئه‌و لینکه بکه‌ن:
http://www.youtube.com/bbcpersian#p/u/16/_1zgQo3NaKU
وه هه‌روه‌ها صادقی صبا که به‌رپرسی یه‌که‌می ته‌له‌ویزیۆنی فارسی بی بی سی ه، چه‌ندین جار ناوی میلله‌تی کورد وه‌ک قوم هێناوه، که به کلیک کردنی ئه‌و لینکه ده‌توانن گوێ بیستی ببن، که له ساڵی پاردا له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران ده‌دوا. http://www.youtube.com/watch?v=xSZK3G4aANI&feature=related
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارساڵی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا، کاتێ په‌یامنێرانی ئه‌و تهلهویزیۆنهی بی بی سی به‌شی فارسی ڕاپۆرتیان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئوستانه‌کانی ئێران بڵاو ده‌کرده‌وه، ناوی ئوستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایان وه‌ک ئوستانێکی ته‌واو ئازهرینیشین ده‌هێنا و، به هیچ جۆرێ باسیان له بوونی کورد نه‌ده‌کرد له‌و ئوستانه‌دا. له کاتێکدا که ئه‌و ئوستانه کوردستانه و، وه یان لانی که‌م ده‌توانین ئه‌وه بڵێین که کورد له‌و ئوستانه‌دا زۆر زیاتره له ئازه‌ریه‌کان. یان به جۆرێکی تر لانی که‌م پێنج شه‌هرستانی ئه‌و ئوستانه به ته‌واوی کوردنشینن و به هیچ جۆرێ تورکی ئازه‌ری له‌و پێنج شارستانه‌دا بوونیان نی یه که جمعیتی کورد له‌و پێنج شاره‌دا نیزیک به 700 هه‌زار که‌سه. وه به‌ده‌ر له‌و پێنج شارستانانه هیچ شار‌و شارستانێکی تری ئه‌و ئوستانه نی یه که کوردی تێدا نه‌بێ له گه‌ڵ تورک‌دا. ئه‌گه‌رچی ئاماری دروست له به‌ر ده‌ستدا نی یه، به‌ڵام من پێم وایه که تورک ته‌نها له شاره‌کانی خوی، قره ضیادین، ناوه‌ندی میاندواو له کورد زیاتره، وه له شاره‌کانی ماکۆ ناوه‌ندی نه‌غه‌ده نیزیک به به‌رامبه‌رن، وه له زۆربه‌ی شارستانه‌کانی تری ئه‌و ئوستانه کورد زۆرینه‌یه، وه‌ک شاره‌کانی ورمێ، تیکاب، شاهین دژ، سه‌ڵماس، سیاچهشمه (چاڵدێران)، پولده‌شت، ش‌وت، قطور...هتد.
کاتێ باسیان له ئامار و ڕه‌ئی دانی کورده‌کان ده‌کرد، ته‌نها ناوی ئوستانی کوردستانیان وه‌ک ناوچه‌ی کورد نشین ده‌هێنا، و له تهلهویزیۆنهکهشیان، ته‌نها ئه‌و ئوستانهیان به ڕه‌نگی جودا نیشان ده‌دا وه‌ک ناوچه‌ی کوردنشین. ته‌نانه‌ت خۆیان له کورد بوونی ئوستانه‌کانی کرماشان، ئیلام و خوڕه‌م ئاباد و هه‌ندێ شوێنی تری کوردنشین (ئه‌سه‌د ئاباد له هه‌مه‌دان وه‌ک نموونه)، ده‌دزیه‌وه.
به‌ڕاستی جێگای داخه که ئه‌و نه‌ژاد په‌رستانه، ده‌توانن له ده‌وڵه‌تێکی دێموکڕاتیکی وه‌ک ئینگلیس و ئامریکا و زۆر جێگای تریش، له ڕێگه‌ی ته‌له‌ویزیۆنه‌کان و ڕادیۆو ڕۆزنامه و به‌شه‌کانی تری ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه دژایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دژی کورد بکه‌ن و، نهژادپهرستێتی خۆیان ده‌ربخه‌ن و، کوردیش له گوێی گادا له خه‌وێکی قوڵ دایه.
ئه‌وانه وه‌ک نموونه
*Tochter
** Padre, Madre
***Γκαραζ
****بڕوانه کتێبی پس از هزار و چهارصد سال جلد اول صفحه 75
هه‌روه‌ها ئه‌و لینکانه کلیک بکه‌ن که به‌شێ له وشه نا عه‌ره‌بیه‌کان باس ده‌که‌ن.
http://www.answering-islam.org/Books/Jeffery/Vocabulary/index.htm
http://www.answering-christianity.com/sami_zaatri/rebuttaltoarthurjeffery.htm
http://www.fatherzakaria.net/books/qaf/pdf/46-Episode.pdf
فه‌رهه‌نگ ساوانی
23 .07. 2010











